بە گوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆمەڵێک جیهازاتی سەربازی بریتی لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، درۆن، تۆپخانە، مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بخاتە بەردەستی دەوڵەتی سووریا. بە وتەی بەرپرسانی تورک، ئەو جیهازاتە لە باکووری سووریا جێگیر دەبن تا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی کوردی سووریا بەکار بێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوە، ئامانج لە ئەو هەوڵە، پاڵپشتی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری نوێی سووریایە بۆ بووژانەوەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە و یەکپارچە کردنەوەی پێکهاتەی سەربازی بە ڕێبەرایەتی شەرع.
تورکیا هەروەها خەریکی دانوستان لەگەڵ دیمەشق بۆ پەرەپێدان بە ڕێککەوتنی ئەمنیەتی ئەدەنایە؛ ڕێککەوتنێک کە نزیک بە سی ساڵ پێش ئیزنی دایە تورکیا تا هێزە چەکدارە کوردەکان لە نزیکی سنوور بکاتە ئامانج. سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن تورکیا ئێستا خوازیاری بەرز بوونەوەی سنووری ڕەوا بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە پێنج کیلۆمەترەوە بۆ سی کیلۆمەتر لە قووڵایی خاکی سووریان.
ئەو هەوڵانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هێشتا لە کۆنترۆڵی هەسەدەیە؛ هواپەیمانیەک کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و بەشی زۆری یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکی دەهێنێت. پەکەکە کە زیاتر لە 40 ساڵە لە دژی تورکیا شەڕی کردووە لەلایەن ئەنقەرە، واشنتۆن و یەکێتی ئەورووپاوە خراوەتە لیستی گرووپە تیرۆریستەکانەوە.
سەرچاو تورکیاییەکان وتوویانە ئەنقەرە چاوەڕوانە ئەحمەد شەرع هەمبەر داخوازی کوردەکان بۆ بەدەستهێنانی ئیدارەی خۆسەر، بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکان، خۆڕاگری بکات. هەروەها تورکیا داوای لە دیمەشق کردووە تا کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەسەر کێڵگەکانی نەوت و گاز کەم بکاتەوە چونکوو پێی وایە کە داهاتەکانی ئەو سەرچاوەگەلە بۆ دابینی دارایی پەکەکە بەکار دێت.
لە مانگی مارس، دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بە پێی ئەوە، هەسەدە ئەبێ لە پێکهاتەی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ئاوێتە بێت؛ بەڵام ئەو ڕەوتە تا ئێستا بەتواوەتی جێبەجێ نەکراوە. یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هەسەدە لە پێشکەوتنی کەم لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە هەواڵی داوە.
ئەگەرچی پەکەکە لە مانگی مەی ڕایگەیاند کە چەکەکانیان داناوە و ڕەوتی هەڵوەشانەوەیان دەست پێکردووە بەڵام جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی ئاشتی لە نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیا بەرەوڕوو ناڕوونی زۆر بووەتەوە. سەرچاوەکانی بلومبێرگ دەڵێن تورکیا جێبەجێ کردنی تەواوی ڕەوتی ئاشتیی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی باکووری سووریا و هەڵسوکەوتی کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا گرێ داوەتە یەکەوە.
Your Comment